هونه‌رمه‌ندێکی عه‌فرینی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا ڕفێندرا

به‌شی سووریا- هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا هونه‌رمه‌ندێکی کوردی کانتۆنی عه‌فرینیان ڕفاند.

کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ‌ده‌ست که‌وتوون هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا ئاسلان جان هونه‌رمه‌ندێکی کوردی عه‌فرینیان له‌ ناوچه‌ی "شیه‌"ی ئه‌و کانتۆنه‌ ڕفاند.

ئاسلان جان که‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ عه‌فرین گه‌ڕابوویه‌وه‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریاوه‌ ڕفێندرا.

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییێک سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گۆڕانیبێژه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13887

Your Comment

You are replying to: .
captcha