حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ته‌نانه‌ت یه‌ک کورسیی په‌رله‌مان له‌ پارێزگای دیاله‌ وه‌ده‌ست ناهێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی ده‌ڵێت: حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ته‌نانه‌ت یه‌ک کورسیی په‌رله‌مان له‌و پارێزگایه‌ وه‌ده‌ست ناهێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جه‌هاد به‌ هه‌واڵده‌ریی غه‌د پرێسی وت: ژماره‌یێک له‌ کاندیدا کورده‌کان ناتوانن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی هه‌ندێک ناوچه‌ی پارێزگای دیاله‌ بکه‌ن هه‌ر بۆیه‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ته‌نانه‌ت یه‌ک کورسیی په‌رله‌مانیش له‌و پارێزگایه‌ وه‌ده‌ست ناهێنن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ لیستی هه‌ڵبژاردنی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌وان "الفتح" و "النصر" که‌ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنیان له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی دیاله‌ هه‌یه‌ هیچ جۆره‌ ناوه‌ندێکیان له‌و پارێزگایه‌ نییه‌ و ده‌شڵێت: دۆخی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی کورده‌کان له‌ پارێزگای دیاله‌ زۆر دژواره‌ و گوشارێکی زۆر له‌لایه‌ن لیسته‌ عه‌ره‌بییه‌کان ده‌خرێته‌ سه‌ریان.

حه‌سه‌ن جه‌هاد جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان جیاوازییێکی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی خولی ڕابردوو هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13884

Your Comment

You are replying to: .
captcha