به‌ڵگه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا سەرقاڵی داعش گواستنەوەیە بۆ ئه‌فغانستان

به‌شی ئێران/ کوردی- ڕاوێژکاری یاریده‌ده‌ری باڵای ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌ لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: ئه‌مریکییه‌کان خۆیان دانیان به‌وه‌ داناوه‌ که‌ داعش ده‌ساوی ئه‌وانه‌ و ئێمه‌ش به‌ڵگه‌ی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌مریکا خه‌ریکی داعش گواستنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌فغانستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق سه‌یید یه‌حیا سه‌فه‌وی ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ مه‌راسیمێکدا که‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی سوپای پاراستنی "انصار المهدی" به‌ڕێوه‌ چوو ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکییه‌کان بۆ خۆیان پێهاتوون که‌ دامه‌زرێنه‌ری داعش بوون و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ئێمه‌ به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه‌ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریکا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی داعشه‌ به‌ره‌و وڵاتی ئه‌فغانستان.

فه‌ریق سه‌فه‌وی زیاتر گوتی: سه‌رئه‌نجام ئه‌مریکییه‌کان ناچارن سووریا چۆڵ بکه‌ن و له‌ ڕۆژئاوای کیشوه‌ری ئاسیا پاشه‌کشێ بکه‌ن چوونکه‌ گه‌لی ئێران گه‌لێکی کۆڵنه‌ده‌ر و نه‌به‌زه‌ و ئه‌وان توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌لی ئێرانیان نییه‌.

ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران تیشکی خسته‌ سه‌ر هه‌ندێک به‌ڵگه‌ که‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ ئه‌مریکییه‌کانه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و گوتی: به‌ گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی ئه‌مریکییه‌کان کردوویانه‌ ساڵی 2030 ڕژێمی سعوودی نامێنێت و ئێران ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌می ناوچه‌که‌ بۆیه‌ لێره‌وه‌ په‌یامی ئێمه‌ش بۆ ئه‌مریکا ئه‌مه‌یه‌ که‌ دڵنیا بن ناتوانن به‌ سزای ئابووری چۆک به‌ گه‌لی ئێران دابده‌ن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی گوڵان ڕێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی سوپای پاراستنی "انصار المهدی" به‌ڕێوه‌ چوو و ئه‌و سوپایه هێزێکی دژه‌تیرۆره‌ که‌‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاراستنی که‌سایه‌تیی سیاسی و خاوه‌ن پله‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13881

Your Comment

You are replying to: .
captcha