بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیێکدا وەڵامی لێدوانی دژە ئێرانیی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەری ئەمریکای دایەوە کە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئێران گرتبوو.
قاسمی وتوویەتی شەراکەتەکەی ئەمریکا و سعوودیە نممونەی ئاشکرای گیچەڵسەری و ئاژاوەگێڕییە و ئامانجی ئەو شەراکەتە نامەبارەکە هەرا نانەوە و شەڕ پێفرۆشتن نەبێت هیچی تر نییە.
ناوبراوی زیادی کردووە: دەستکەوتی ئەو شەراکەتەش تا ئێستا هەر شەڕ و ئاژاوە و ناسەقامگیری بووە و قەیرانی ناوچەکەی زیاتر کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەهاش ڕەتی کردەوە کە وڵاتەکەی دەستوەردانی کردبێت لە کار و باری یەمەن و ڕایگەیاند: ئیدعای تەداخول کردنی ئێران لە کار و باری یەمەن تەنها بۆ ئەوەیە ڕای گشتی بە لاڕێدا ببرێت و سەر لە بەری درۆ و بێ ئەساسە.
شیاوی ئاماژەیە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە سەردانێک گەشتبووە سعوودیە ڕۆژی ڕابردوو کۆنفڕانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیی لەگەڵ عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەنجام دا و تێیدا هەندێک وتەی دژەئێرانیی دەربڕیبوو کە ئەو کاردانەوەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی لێکەوتەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی وەزارەتی دەروەی ئێران
Your Comment