بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەنعان محەمەد غەریب لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «السومریە نیوز»دا وتیشی: لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتە کوردستانییەکاندا باسی دۆخی ناوخۆی هەرێم و تا ڕادەیێکی کەمیش باسی پێوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکرێت و زیاتر تەرکیز لەسەر ململانێی ناوخۆیی دەکرێت.
ناوبراو درێژەی دا ژمارەیێک لە حیزبە کوردستانییەکان کە تا ڕادەیێک پێوەندیی باشیان لەگەڵ بەغدا هەیە لە بانگەشەکانیاندا هەوڵ دەدەن بڵێن ئەو پێوەندییانە کاریگەریی باشی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.
کەنعان محەمەد غەریب جەختی کردەوە: کوردەکان دەبێت یەکدەنگ و یەک بڕیار بن بۆ ئەو پرسانەی چارەنووسیان دیاری دەکات و سیاسەتوانانی کورد گوێیان لەو پرسە خەواندووە، بۆیەش هەڵسەنگاندنی دەنگی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە هۆی سەربە حیزب بوونیانەوە کارێکی دژوارە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment