بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی لە ناوچە کێشە لەسەرەکاندا لەسەر ئیرادەی کوردەکان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەریی دەبێت چوونکە دەنگدەران ترسی ئەویان هەیە دەنگەکەیان لە بەرژەوەندیی لایەنێکی سیاسی دیکەدا تۆمار بکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ڕێگای چارەسەریی ئەو کێشەیە تەنها ئامادەبوونی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵ لەو ناوچانەدایە.
سوورچی جەختی کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێزەکان و چاودێرانی خۆی بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری ئامادە کردووە.
سەرچاوە: «الموقف العراقی»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment