ڕێککەوتنی نێوان کورد و سوننە بۆ گۆڕانەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری و سەرۆک پەرلەمانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: کوردەکان و سوننەکان لە سەروبەندی ڕێککەوتنێکدان بۆ ئاڵ و گۆڕی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق و سەرۆک پەرلەمانی لەگەڵ یەک لە داهاتوویێکی نزیکدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محەمەد جەعفەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی ڕاگەیاند کە کورد و سوننە بۆ گۆڕانەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری و سەرۆک پەرلەمانی لە داهاتوویێکی نزیکدا ڕێکدەکەون و بەرهەم ساڵح سەرۆکی حیزبی دیموکراسی و عەدالەت چانسێکی زیاتری بۆ وەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک پەرلەمانیی عێراقی هەیە.

جاسم محەمەد جەعفەر وتیشی، ئەگەر کورد و سوننە ڕێکبکەون ئەگەری زۆرە کە دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی لە عێراق پێکبێت.

سەرچاوە: «صوت العراق»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13559

Your Comment

You are replying to: .
captcha