دەوڵەت بە بێ تەگبیری و دووچاوەکی لەگەڵ سنوورنشینان ڕەفتار دەکات

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری بۆکان ڕایگەیاند: دەوڵەت بە بێ تەگبیری و دووچاوەکی لەگەڵ سنوورنشینانی ڕۆژئاوای وڵات ڕەفتار دەکات و سنوورەکان دەبێت بکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد قەسیم عوسمانی پاش کۆتایی کۆبوونەوەی فەرمیی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی گوڵان لە پەرلەمان بەگوێ دەوڵەتدا هێنایەوە بەفریای سنوورنشینانەوە بگەن ئێستا سنوورنشینان بە بۆنەی بێ تەگبیریی دەوڵە تەنیا ڕێگای داهاتیان داخراوە، خەڵکێک کە هیچ داهات و کارخانەیێکیان نییە و تنیا ڕێگەی داهاتیان کۆڵبەرییە بۆچی دەبێت بەو چەشنە بێ ڕێزییان پێبکرێت.

نوێنەری بۆکان لە درێژەدا وتیشی: خەڵک چ سووچ و تاوانێکیان هەیە کە دەوڵەت بەو چەشنە بێ ڕێزییان پێ دەکات؟ خەڵکی سنوورنشینی ڕۆژئاوای وڵات گیرۆدەن، پێش هەڵبژاردنەکان دەیانگوت سنوورنشینەکان بیمە بکەنەوە بەڵام ئێستا ڕێگەی سەرەکیی داهاتیان دادەخەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13557

Your Comment

You are replying to: .
captcha