لە ئە‌مساڵدا ١٠هه‌زار گه‌نج لە هەرێمی کوردستانەوە كۆچیان كردووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆچى گه‌نجانى هه‌رێم، بەرەو ئەورووپا دەستی پێکردووەتەوە و سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانیش رایدەگەیێنێت، کۆچ کردنی هاوڵاتییان ڕۆژ بەڕۆژ روو لە زیادبوون دەکات لەماوەی ئەم چوار مانگەشدا ١٠ هەزار هاوڵاتیی هەرێم کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری جەلال، ڕایگەیاند بە هاتنی وەرزی بەهار و هاوین کۆچ کردنی هاوڵاتییان رووی لە زیادبوون کردووە، زۆرێک لە هاوڵاتیانیش بە قاچاغ بە نایاسایی دەڕۆن بۆ وڵاتانی ئەورووپا.

سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژەی بەوەش دا، ئەو سێ کەسەی کە ماوەیێک پێش ئێستا لە رووباری ئیجه‌، خنکان تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، لە ئاوی رووباری ئیجه‌دا لەماوەی ١٢مانگدا هەزارو ٥٠٠ هاوڵاتی خنکاون و بەهۆی خوڕی ئاوەکەشەوە تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە، کە هاوڵاتیان ویستوویانە لەوێوە بپەڕنەوە بۆ وڵاتی یۆنان.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13555

Your Comment

You are replying to: .
captcha