به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به دۆخی عه‌فرین ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێستاکه 5 حه‌فته له ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی پاڵپشتی‌کراوی تورکیا واتا سوپای ئازادی سووریا له عه‌فرین تێده‌په‌ڕێت و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه‌یه هێشتا تاڵان و دزییه‌کانی سوپای ئازادی سووریا له عه‌فرین درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا سامان و داراییی کورده‌کانی عه‌فرین تاڵان ده‌که‌ن و جیهازاتی جووتیاریی ئه‌وان ده‌دزن.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا له ناوچه‌ی "شراء"ی عه‌فرین بنه‌ماڵه‌یێکی کوردیان به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا ده‌رکردوووه. ده‌یان گه‌نجی عه‌فرین به تۆمه‌تی شه‌ڕ له ڕیزی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ده‌ستگیر و ئه‌شکه‌نجه دراون و دواتر به پێدانی پاره ئازاد کراون.
سه‌رچاوه: زه‌رنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment