به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دروست کردنی گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵگه‌ی کونسووڵخانه‌ی جیهان له هه‌ولێری به بودجه‌یێکی زیاتر له 600 میلیۆن دۆلار ده‌ست پێ‌کرد و دروست کردنی ئه‌و کونسووڵخانه‌یه 4 ساڵ ده‌خایێنێت.
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق ڕای‌گه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان گرینگایه‌تییێکی زۆری بۆ ئه‌مریکا هه‌یه. ئه‌م کونسووڵخانه‌یه یارمه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كارگێڕیى دارایی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشتر بكات و دڵنیا بین له‌وه‌ی ئه‌م باشتركردنانه له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه کرد بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر نیشانه‌ى بڕوا و متمانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به ئێستا و ئاینده‌ى گه‌شى هه‌رێمى كوردستانه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی کنووز میدیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment