حیزبه‌ کوردستانییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕێگری له‌ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی عه‌بادی چڕ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: حیزبه‌ کوردستانییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕێگری له‌ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: حیزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌ بۆنه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ کورده‌کان له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ره‌وڕووی بوونه‌ته‌وه‌ مه‌یلێکیان به‌ هه‌ڵبژاردنی ناوبراو وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی خولی دیکه‌ی عێراق نییه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خراپترین سه‌رده‌م له‌ مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی عێراق پاش ساڵی 2003 دێته‌ ئه‌ژمار.

زانا سه‌عید وتیشی: هه‌رێمی کوردستان نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ ته‌عامول بکات که‌ به‌ڵێنه‌کانیان له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵک جێبه‌جێ ناکه‌ن.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: قسه‌کردن له‌سه‌ر پشتیوانیی کورده‌کان له‌ که‌سایه‌تییێکی دیکه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق زوووه‌ و کورده‌کان پاش هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی خۆیان له‌وباره‌وه‌ ڕاده‌گه‌یێنن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "کنوز میدیا"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13530

Your Comment

You are replying to: .
captcha