فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ حکوومەتی هەرێم: كۆتایی به‌ لێبرینی نایاساییی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بهێنن

بەسی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هۆشدارى دایه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داوای لێكرد،  كۆتایی به‌ لێبرینی نایاسایی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بهێنێت.

کوردپرێس:

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێم خۆی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ مووچه‌ ئه‌وله‌ویه‌ته‌ و بڕه‌كه‌ی به‌ پێی داهاتی مانگانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ هۆشداری ده‌ده‌ینه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی زۆربوونی داهاتى ناوخۆیى له‌م مانگه‌دا، ده‌بێت كۆتایی به‌ لێبرینی نایاساییی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بهێنێت.

فراکسیۆنەکە ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئێمه‌ له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ به‌رده‌وامیدان به‌ لێبرینی %21 مووچه‌ و له‌ ئَێستاشدا دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ سه‌روو 65 دۆلار، و دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار، درێژه‌دان به‌لێبرینی مووچه‌ی مووچه‌خۆران هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و هه‌ر به‌پێی سیاسه‌تی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تیش بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی داهاتی مانگانه‌ له‌ئێستادا ده‌توانێت مووچه‌ به‌بێ لێبرین دابه‌ش بكات و باوه‌ڕمان به‌وه‌ نیه‌ كه‌ حكوومه‌ت نه‌توانێت مووچه‌ی مانگی ئادار به‌ بێ لێبڕین بدات.

News Code 1347

Your Comment

You are replying to: .
captcha