بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە وتیشی: "ئه‌مڕۆ هاوسۆزین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره مێژووییه‌ی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له دژی زوڵم و دیکتاتۆری، 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی کیمیاباران کردنی "هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"ی کوردستانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، که بووه هۆی شه‌هیدبوونی هه‌زاران که‌سی سڤیل".
ناوبراو روونیشی کرده‌وه "هه‌ڵه‌بجه برینی قووڵ و ئابڕووچوونی ئه‌و زوڵمه‌ی بهبیرهیناینهوه، که که‌ره‌سته‌یه‌ک بووه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە ئیلهام لە گیان بەخت کردووی شەهیدان و ناڵەی رووحیان وه‌رده‌گرین، کە ئه‌وان خه‌باتیان بۆ کرد، له پێناو عێراقێکی دیموکراتی، هاووڵاتیانی شانازی پێوه بکه‌ن".
مسته‌قا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای ره‌حمه‌تی بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵبجه کرد و گوتیشی: "نه‌مری بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پاک، شکۆ و سه‌ربه‌رزی بۆ قوربانیانی ئازادی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment