سوپای توركیا هێرشی كردە سەر شێلادزێ ‌و 3 برای كردە قوربانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای هێرش و بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر شێلادزێ ٣ برا بێسەرشوێن بوون، كە ئەمڕۆ دوای سێ‌ رۆژ تەرمەكانیان دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ٦ رۆژ لەمەو پێش واتە ٨ی ئەم مانگە، گوندی نێروە سیتۆ لە شارۆچكەی شێلادزێ لەسنووری شاری ئامێدی لە پارێزگای دهۆك-یان بۆردومان كردو لەو بۆردومانە زیانێكی زۆر بە ماڵ و موڵكی هاووڵاتیانی ئەو گوندە گەیشتبوو.

لە دوای ئەو بۆردومانە ٣ برا لەشێلادزێ بێسەروشوێن بوون، بەڵام ئەمڕۆ شەممە ترمی هەرسێ‌ براكە بەكوژراوی دۆزرانەوە، كە بەهۆی بۆردومانەكەوە بوون بەقوربانی.

ئەو ٣ برایە ناوەكانیان بریتییە لە رەمەزان محەمەد، تاهیر محەمەدو مەجید محەمەدو لەرۆژی بۆردومانەكەدا لە زەوییەكەی خۆیاندا لەگوندی نێروە سیتۆ كاریان كردووە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13252

Your Comment

You are replying to: .
captcha