بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا کاردانەوەی هەمبەر هێرشی سێ وڵاتی ڕۆژئاوا بۆ سەر سووریا پیشان دا و بەیاننامەیێکی لەو بارەوە دەرکرد.
ئاناتۆلی ئانتۆنۆف لە بەیاننامەکەیدا ئاماژە دەدات بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و دەڵێت ئەوە سیناریۆیێکی بەرنامەڕێژی کراو بوو کە لە لایەن لایەنە ڕۆژئاواییەکاندا جێبەجێ کرا.
ناوبراو دەڵێت خراپترین نیگەرانییەکان ڕوویداوە و هوشدارییەکانی ئێمە ئاوڕی لێنەدراوەتەوە. هوشدارمان دا بوو ئەو هێرشانە بێ لێکەوتە نابێتەوە.
باڵوێزی ڕووسیا لە ئەمریکا دەڵێت بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشانە لە ئەستۆی واشنتن و لەندەن و پاریسە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: ئەمریکا وەکوو خاوەنی گەورەترین هەماری چەکی کیمیایی مافی سەرزەنشت کردنی دیکەی وڵاتانی نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment