بەپێی هەواڵی کوردپرێس قائيمقامى سه‌پێنراوى قه‌زاى شنگال، فه‌هد حامد، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان، به كرده‌وه شنگاليان به‌جێهێشت و كشانه‌وه و هێزه‌كانى سوپاى عێراق له شارۆچكه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
فه‌هد حامد گوتيشى: "هيچ يه‌كێك له گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شنگال نه‌ماوون و سوپا و پۆليس و حه‌شدى شه‌عبى، له سنووره‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و تا سنوورى نێوان شنگال و سووريا ته‌نيا هێزه عێراقييه‌كان بوونيان هه‌يه".
كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ مه‌راسيمێكى تايبه‌ت به ماڵئاواييان سازكرد.
له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014، ژماره‌يه‌ك له هێزه‌كانى په‌كه‌كه له سنوورى سوورياوه روويان له ناوچه‌كه كرد.
له ماوه‌ى رابردوودا و به‌ر له رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندين جار رايگه‌ياندبوو، هێزه‌كانى په‌كه‌كه رێگرن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆيان.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و سوپا و حه‌شدى شه‌عبى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كه‌يان گرتووه‌ته ده‌ست و هێزى پێشمه‌رگه له سنووره‌كه كشاوه‌ته‌وه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى له سنووره‌كه به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى راگه‌ياندبوو، "چه‌ندين گرووپى سه‌ر به په‌كه‌كه له شنگال ماوون و ناوچه‌كه‌يان به‌جێ نه‌هێشتووه"، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لايه‌نى عێراقى دووپاتيكرده‌وه، كه دواهه‌مين چه‌كدارى په‌كه‌كه شنگالى به‌جێهێشتووه.
به‌جێهشتنى شنگال دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌ڕه‌شه‌ى كرد، له‌شكركێشى ده‌كاته سه‌ر شنگال، ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تى عێراق، چاره‌سه‌رێكى بوونى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا نه‌كات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
Your Comment