بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فەرماندەی باڵای پێشمەرگەی یەکێتی ئاماژەی دا بە ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: مامه‌ڵه و كاره‌كانی ئێمه هۆكاری نائومێدی و ره‌وشی خراپی خه‌ڵكه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا زیادی کرد ده‌ستكه‌وته‌كانمان ته‌نها خزمه‌ت كردنی وڵاتانی بێگانه بوو.
به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه، له به‌رنامه‌ی رووبه‌ڕووی KNN دا وتیشی: "ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له 27 ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردی‌یان كردووه، هه‌رگیز رژێمی به‌عس نه‌یكردووه. هه‌روه‌ها دانده‌نێت به‌وه‌شدا، كه ئه‌و حكومڕانییه‌ی پێشكه‌شیان كردووه، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment