بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش لەسەر کار دوور خستنەوەی ڕێکس تەیلەرسن وەزیری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەڵپەساردنی دیدارەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاتی دیداری بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەی ڕاگەیاند.
بڕیار وایە ئۆمێد یاڵچین ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێکەوتی 30ی مارچی 2018 بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لە بارەی منبج لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیدار بکات.
سەرچاوە: کەناڵی NTV
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment