بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بولەنت تفەنگچی وەزیری گومرگی تورکیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووون، بەرەنگار بوونەوەیێک بوو بۆ ڕێگری کردن لە دروست بوونی کرۆیدۆری تیرۆر و خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا کۆتایی پێهات.
ناوبراو درێژەی دا: کاتێک چاو لە هەوڵی ئەو وڵاتانە دەکەین کە لە سووریا ئیدیعا دەکەن ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە، دەبینن چوونەتە هەر شوێنێک خاپووریان کردووە، بەڵام لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا تەنانەت ڕواڵەتی شەر نابینرێت.
بولەنت تفەنگچی وتیشی ئێستا دەچینە قۆناخی دووهەمەوە و خزمەتگوزاریی و دروست کردنی ژێرخانەکان لە ناوچەکە دەست پێدەکەین، ڕێگای گەڕانەوە خەڵکی سووریا بۆ وڵاتەکەیان دەکرێتەوە.
سەرچاو: هاوڵدەریی دۆغان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment