بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد شەفیعی قایمقامی شاری مەریوان ڕۆژی یەکشەمە 27ی ڕەشەمە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند قەدەغەی هاتنی تەنکەرە نەوتە عێراقییەکان لە دوو فەترەی زەمەنیدا دەبێت: یەکەم لە 27ی ڕەشەمە تا 5ی خاکەلێوە، دووهەم لە 9ی خاکەلێوە تا ڕۆژی 13 بەدەر.
ناوبراو زیادی کرد ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی باشماخەوە بەردەوام دەبێت و ئەو قەدەغەیە تەنها بۆ تەنکەرە نەوتەکانی عێراقە.
مەرزی باشماخ یەک لە دەروازە فەرمییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانە و ساڵانە لە ئاستێکی باڵادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار بە خۆوە دەبینێت و سەرەڕای ئەوەش ڕۆژانە 400 بۆ 800 تەنکەری نەوتهەڵگر بە سنوورەدا تێدەپەڕێت.
Your Comment