به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی 26 ماده‌یی "ئیئتیلافی جمهوور" که شه‌وی ڕابردوو تا به‌یانی درێژه‌ی بوو، پاش 18 کاژمێر باس و گفتوگۆ به ده‌نگی ئه‌رێنیی هه‌موو نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا به میحوه‌رییه‌تی گۆڕینی یاسا و ڕێساکانی هه‌ڵبژاردنی له په‌رله‌مانی تورکیا په‌سه‌ند کرا.
یه‌کێک له گرینگ‌ترین به‌شه‌کانی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له تورکیا به‌شی هاوپه‌یمانیی پارته سیاسییه‌کانه به‌و شێوه‌یه که پێشتر پارته سیاسییه بچووکه‌کان نه‌یانده‌توانی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا ده‌توانن به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پارته سیاسییه‌کان و مسۆگه‌رکردنی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی ده‌نگه‌کان بچنه په‌رله‌مانی تورکیا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment