سه‌رکۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵی پێکهێنانی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ عه‌فرین ده‌دات

به‌شی سووریا- فڕانسوا ئۆلاند له‌ دیدار له‌گه‌ڵ خالێد عیسا ده‌ڵێت: به‌رده‌وام هه‌وڵی پێکهێنانی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ عه‌فرین ده‌دات و داواش له‌ دیکه‌ی وڵاتان ده‌کات پاڵپشتی کورد بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فڕانسوا ئۆلاند سه‌رکۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌ی دژه‌ فڕین له‌ ئاسمانی عه‌فرین پێکبهێنیت که‌ له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا بوردومان ده‌کرێت.

ئۆلاند ده‌یه‌وێت نفووزی خۆی بۆ کاریگه‌ری دانان له‌ سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ به‌کار بهێنێت و داوا له‌ حکوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا و دیکه‌ وڵاتان ده‌کات پاڵپشتی کورد بن و کۆتایی به‌و هێرشانه‌ بێنن که‌ تا ئێستا بۆته‌ هۆی کوژرانی 240 خه‌ڵکی سڤیل.

ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ خالێد عیسا نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاڵی دیموکراتیکی باکووری سووریا دیداری کرد و به‌ ناوبراوی وت: هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌ی دژه‌ فڕین پێکبهێنێت.

عیسا پاش دیداره‌که‌ بۆ هه‌واڵنێرانی وت: "جه‌نابی ئۆلاند تێگه‌یشتوووه‌ که‌ شه‌ڕی ئه‌مڕۆی عه‌فرین، دوو پات بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی کۆبانێیه‌."

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ئۆلاند نفووزێکی زۆری له‌ سه‌ر ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رکۆماری ئێستا فه‌ڕه‌نسا هه‌یه‌ به‌ڵام جه‌ختی کردوووه‌ که‌ نایه‌وێت به‌ هه‌وڵه‌ یه‌ک لایه‌نه‌کان ژێر پێی ماکرۆن خاڵی بکات.

سه‌رچاوه‌: فیگارۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12492

Your Comment

You are replying to: .
captcha