بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی ڕێکخراوی ئۆرژانسی وڵات وێڕای ئەوەی هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە باسی لەوە کردووە ٥ ئامبۆلانسیش بۆ شوێنی ڕووداوەکە نێردراون.
موجتەبا خالدی لەبارەی داکەوتنی ئەم فڕۆکەیەی وڵاتی تورکیا وتی: فڕۆکەکە لە بەرزاییەکانی شارستانی کیار سەر بە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری داویەتی لە شاخ و ئاگری گرتووە و تا کاتی ئامادە بوونی ئەم هەواڵە هێشتاکەش هەر خەریکە دەسووتێت.
وتەبێژی ئۆرژانسی وڵات ڕاشیگەیاند: ٥ ئۆتۆمبێلی ئامبۆلانسی ئۆرژانس ڕەوانە شوێنی ڕووداوەکە کراون و هاوکات ٧ تیمی تایبەتی مانگی سووریش نێردراون بەڵام شوێنەکە شاخاوی و سەختە و دیار نییە کەی دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment