بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی ئانادۆلۆ باس لەوە دەکات هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا لە ٥١ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا توانیویانە بنکەی ١٣٥ی هێزە تایبەتەکانی یەپەگە لە مەودای ٢ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شاری عەفرین پاش پێکدادانێکی توند و سەخت کۆنترۆڵ بکەن.
پێشتر باس لەوە دەکرا ئەو بنکە سەربازییە گرینگترین بنکەی هێزەکانی یەپەگەیە و ناوی بە بنکەی "هات" دەرکردبوو کە حکوومەتی سووریاش بنکەکەی لە کاتی خۆیدا بەکار دەهێنا و پاش ئەوەی هێزەکانی حکوومەت چۆڵیان کردبوو کەوتبووە دەستی هێزەکانی یەپەگە.
ئەو بنکەیە یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی ڕاهێنانی هێزەکانی یەپەگە لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتیش بووە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment