ئێران هەوڵ دەدات بۆ دابەزینی مەینەتی خەڵکی زیان لێکەوتووی شەڕی سووریا و یەمەن

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پەڕی هەوڵ و تێکۆشان خۆی بە کار دەبات بە مەبەستی دابەزینی مەینەت و ئازارەکانی خەڵکی زیان لێکەوتووی شەڕ لە سووریا و یەمەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پیتر مائۆر سەرۆکی کومیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف دیداری کرد و سەبارەت بە گرینگترین کێشەکانی مرۆیی لە یەمەن و سووریا و عێراق گفتوگۆیان کرد.

سەرۆکی کومیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لەو دیدارەدا وتی: ئەو کومیتەیە خوازیاری درێژەدان بە گفتوگۆکانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەر کردنی کێشە مرۆییەکانی خەڵکی عێراق و سووریا و یەمەن.

وەزیری دەرەوەی وڵات لەو بارەیەوە جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پەڕی هەوڵ و تێکۆشان خۆی بە کار دەبات بە مەبەستی دابەزینی مەینەت و ئازارەکانی خەڵکی زیان لێکەوتووی شەڕ لە ناوچەکەدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12459

Your Comment

You are replying to: .
captcha