بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیکۆلاس هاپتۆن لە تویتێکدا کە بە زمانی فارسی نووسیی دەڵێت: من زۆر ئەسەفم هەیە بۆ ئەو ڕووداوەی کە لە باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن ڕووی دا.
باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران وەبیری هێنایەوە ئەمنییەت و ئاسایشی دیپڵۆماتەکان و باڵیۆزخانەکان لە بەریتانیا زۆر گرینگە.
کاتژمێر 10ی شەوی هەینی 18ی ڕەشەمە بە کاتی لەندەن ژمارەیێک لە لایەنگرانی سادق شیرازی هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن و ئاڵای ئێرانیان لە سەر دەروازەی باڵیۆزخانەکە هێنایە خوارەوە. ئەو کەسانە دروشمیان لە دژی بەرپرسانی وڵات بەرز کردەوە و سووکایەتییان بە خولەفای ڕاشدین و هاوسەری پێغەمبەر دەکرد. لەکاتی هێرشدا چەقو و تێڵا و قەمەیان بەدەستەوە بوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment