عێراق ڕوون كردنەوە لەسەر یاسای بودجە دەدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حكوومەتی عێراق هەواڵی ڕەت كردنەوەی بودجەی ئەمساڵ لە لایەن سندوقی نەختی نێودەوڵەتییەوە ڕەت دەكاتەوە و وتەبێژی نووسینگەی عەبادیش رای‌دەگەیێنێت: بڕگە و مادەكانی یاسای بودجە، پێچەوانەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە هاوبەشەكەی بەغدا و ئەو سندوقە نییە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سپۆتنیگ، رای‌گەیاند: "پرۆژەیاسای پەسەندكراوی بودجەی گشتیی 2018 لە چوارچێوەیێكی یاسایی لە نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت و ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیاری له‌و بارەوە دراوە، ئەوەش دژیه‌ک نییە لەگەڵ مەرجەكانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی.

وتیشی: ئەو هەواڵانەی كە باس لە ڕەت كردنەوەی بودجە دەكەن لە لایەن سندوقی نەختی نێودەوڵەتییەوە، دوورە لە راستییەوە و تا ئێستاش حكوومەتی عێراق هیچ نووسراوێكی فەرمی لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتوووە.

ماڵپەڕی سۆمەر نیوز، لەسەر زاری سەلام سمێسم پسپۆڕی ئابووری بڵاوی كردبوووە، هۆكاری ڕەت كردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق لە لایەن سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی بەغدا بەو رێككەوتنەی كە پێشتر لەگەڵ سندوقەكە ئەنجامی دابوو كە بریتی بوو لە كەمكردنەوەی خەرجییەكان و سووک كردنی قورساییی دارایی لەسەر خەزێنەی گشتی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12443

Your Comment

You are replying to: .
captcha