به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆزتورک یێڵماز جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل کاردانه‌وه‌ی به به‌کارهێنانی هێمای بۆزقورت له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه نیشان دا که له مێرسیندا قسه‌ی ده‌کرد.
ناوبراو وتیشی: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانێک که کاتێک نه‌ته‌وه‌خوازی تورکی له تورکیا خستبوووه ژێر پێ ئێستا هێمای بۆزقورت به‌کار ده‌هێنێت و باوه‌ڕی به ئۆلکوچوکان هه‌یه.
شایانی باسه له تورکیا به نه‌ته‌وه‌خوازه‌کانی نزیک له ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ئۆلکۆچۆ ده‌ڵێن که هه‌ندێ ئه‌نجومه‌ن له‌ژێر ناوی "اجاق"یشیان له تورکیادا هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له جه‌نابی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیش که هه‌میشه پێی وابوو پارتی داد و گه‌شه شه‌ره‌ف و ئابڕووی خۆی گیروده‌ی پرسی تیرۆر کردوووه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێمای "ڕابعه" نیشان بدات. تێکڕای نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه‌ش ئه‌وه باوه‌ڕ ده‌که‌ن. ته‌نها پێویسته ده‌نگ بده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment