به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری، سه‌رۆکی کوردی کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له دیمانه‌یێکی ته‌له‌فزیۆنیدا وتوویه‌تی: ساڵی 2009 ڕێککه‌وتنی ئه‌منی له نێوان عێراق و ئه‌مریکا واژۆ کرا به‌ڵام له ماوه‌ی 9 ساڵه‌ی ڕابردوودا به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه ڕێگه بگرێت له به‌زاندنی سنوور له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی تورکیاوه له عێراق و تۆپباران کردنی خاکی ئه‌و وڵاته.
زێباری زیادی کرد: ڕێککه‌وتننامه‌ی عێراق و ئه‌مریکا ته‌نها به ڕه‌هه‌ندی ئه‌منییه‌وه نه‌به‌ستراوه به‌ڵکوو لایه‌نی کرداری- ئابووری و که‌لتووری و پاراستنی سنووریش ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الموقف العراقی"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment