کاردانه‌وه‌ی نوێنه‌رێکی HDP به‌رانبه‌ر به‌ به‌کارهێنانی سیمبۆڵی "بوزقۆرت" له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌

به‌شی تورکیا- گارۆ پایلان، په‌رله‌مانتاری ئه‌رمه‌نیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ به‌رانبه‌ر به‌کارهێنانی سیمبۆڵی بوزقۆرت له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ و وتی: ئه‌ردۆغان شتێکی ده‌رخست که‌ پێشتریش ئاشکرا بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو ئه‌ردۆغان له‌ کۆنگره‌ی شه‌شه‌می پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ پارێزگای مێرسین به‌ قامکه‌کانی سیمبۆڵی بوزقۆرتی پیشان دا که‌ تورکه‌ توندڕه‌و و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌کان به‌کاری ده‌هێنن. ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی سیاسیی جۆربه‌جۆری لێکه‌وته‌وه‌.

گارۆ پایلان نوێنه‌ری ئه‌رمه‌نیی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پشکی HDP له‌ تویته‌ردا نووسیی: سه‌رکۆماری تورکیا و سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌ ئه‌و سیمبۆڵه‌ی به‌کار هێناوه‌ بۆیه‌ با بزانین پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست له‌ لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌وه‌ په‌لکێش ده‌کرێت ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌مانوت عه‌کسی ئه‌و شته‌ ڕوو ده‌دات. ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی پیشان دا که‌ ڕوون و ئاشکرا بوو. له‌ کوێیه و بۆ کوێ؟

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12433

Your Comment

You are replying to: .
captcha