به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ له شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو فێستیڤاڵێکی که‌لتووری و هونه‌ریی عه‌شیره‌کانی کرماشان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕه‌حیم جه‌عفه‌ری له‌و باره‌یه‌وه زیادی کرد: هه‌وڵ ده‌ده‌ین گرووپی جۆربه‌جۆری هونه‌ری له فێستیڤاڵه‌که‌دا به‌شداری پێ بکه‌ین و مۆسیقای نه‌ریتی و ڕه‌سه‌ن، شانۆی سه‌ر شه‌قام، نیگارکێشی، شانامه‌خوێنی و... پێشکه‌ش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ورۆزێکی باشمان بێت بۆ دانیشتوانی خه‌ڵکی سه‌رپێڵ زه‌هاو.
جه‌عفه‌ری درێژه‌ی پێدا: پێشانگای جۆربهجۆریشمان ده‌بێت و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان و چێشتی خۆماڵی و هونه‌ری ده‌ست و... بۆ نواندنی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی شاره‌که له به‌رچاو گیراوه.
شیاوی ئاماژه‌یه کاتی پێشنیارکراو بۆ فێستیڤاڵه‌که 25ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1396 بۆ 15ی خاکه‌لێوه‌ی 97ه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment