به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڵب ڕه‌ماوه‌ندی له‌و باره‌یه‌وه ڕای‌گه‌یاند: فێستیڤاڵه‌که 15 بۆ 17ی ڕه‌شه‌مه له مه‌شهه‌د به‌ڕێوه چوو و فیلمه‌که‌ی من به ناوی موژگان وه‌کوو یه‌که‌م به‌رهه‌می فێستیڤاڵه‌که ده‌رچوو.
ناوبراو زیادی کرد: له فێستیڤاڵه‌که‌دا 1147 به‌رهه‌م به‌شدارییان کردبوو و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ کێبه‌رکێیان ده‌کرد.
ته‌وه‌ری فیلمه‌که‌ی موژگان که به‌رهه‌می ڕه‌ماوه‌ندییه به‌ڵگه‌فیلمێکه له‌سه‌ر به‌رز کردنه‌وه‌ی وره و خۆباوه‌ڕی و ژیانی دووباره و توانادان به‌و که‌مئه‌ندامانه‌ی له بواری کار و چالاکیدا هیممه‌ت ده‌نوێنن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو به‌ڵگه‌فیلمه‌که پێشتر چه‌ندین جار له که‌ناڵی 4 و که‌ناڵی سیما بۆ جه‌ماوه‌ری به‌رده‌نگان نمایش کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment