به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: له‌و بانگ کردنه‌دا ناڕه‌زاییی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌یێندرایه باڵوێزی به‌ریتانیا.
قاسمی زیادی کرد: له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا کرا ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ئه‌رکی خۆی بۆ پاراستنی دیپلۆماته‌کان و شوێنه‌واره دیپلۆماتیکه‌کان ڕاپه‌ڕێنێت و ڕێوشوێنی پاراستن بۆ باڵاخانه و شوێنه‌واره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد بکات.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: باڵوێزی به‌ریتانیا ئه‌سه‌فی خۆی بۆ ئه‌و ڕووداوه ڕاگه‌یاند و ڕه‌وتی چالاکیی پۆلیسی ئه‌و وڵاته و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ناڕازییه‌کانی شی کرده‌وه و به‌ڵێنی دا به خێرایی بابه‌ته‌که بگه‌یێنێته له‌نده‌ن و وه‌ڵامی پێویست پێشکه‌ش بکات.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ گرووپێکی توندڕه‌وی شیعه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی هه‌لیانکوتایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێران له له‌نده‌ن و چوونه ناو باڵوێزخانه‌که و ئاڵای ئێرانیان تێک شکاند و دژ به به‌رپرسانی ئێران و چوار خه‌لیفه‌که‌ی سه‌رده‌می ئیسلام دروشمیان وت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment