بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە ئاماژەی کردۆتە دوایین گۆڕانکارییەکانی شەڕی عەفرین و ڕایگەیاندووە: هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا پاش پێکدادانێکی توند و چڕ لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە لا ناو جێندرێس توانیویانە ئەو خاڵە ستراتێجیکە کۆنترۆڵ بکەن و لە دەستی یەپەگە دەری بهێنن.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە جار جارە لەملا و لەولاوە پێکدادانێک دەبێت بەڵام ڕەوتی پاکسازیی ماڵ بە ماڵ لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریاوە بەردەوامە.
هەواڵدەریی ئانادۆلۆش لەمبارەوە باسی لەوە کردووە پێش ئەوەی هێزەکانی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا کۆنترۆڵی بکەن بەشی زۆری ناوەندی شارەکە چۆڵ کراوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئێستار
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment