بەغدا لە بەرامبەر نۆرەئاوی دیجلە و فورات مۆڵەتی شەڕ لەگەڵ پەکەکە دەداتە تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پارلەمانی عێراق ئاماژە دەکاتە ڕێککەوتنی نهێنیی نێوان عێراق و تورکیا و دەڵێت: حکوومەتی عێراق لە بەرامبەر مافی نۆرەئاوی دیجلە و فورات مۆڵەت دەداتە تورکیا لە خاکی عێراقدا هێرش بکاتە سەر پەکەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ باس لەوە دەکات ئەسکەندەر وەتووت لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی ئەلغەدپرێس دەڵێت: بەرنگار بوونەوەی پەکەکە لە قەندیل پێویستی بە هاوئاهەنگیی سوپای عێراق و تورکیا هەیە و ئەنقەرە و بەغدا بە نهێنی لەمبارەوە ڕێککەوتوون و ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ بەرفراوان بوونی هاوکاریی نێوان دوو لایەن.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی عێراق ئاماژە بەوە دەکات حکوومەتی عێراق لە بەرامبەری وەرگرتنی مافی نۆرەئاوی دیجلە و فورات لە تورکیا مۆڵەت دەداتە ئەو وڵاتە لە باکووری عێراق بۆ هێرش‌کردنە سەر پەکەکە کەڵک وەرگرێت.

هەر لەمبارەوە مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش سەفەری فەرماندەی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ بەغدا ڕای‌گەیاند سوپای ئەو وڵاتە پاش کۆتایی ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە مانگەکانی داهاتوودا بە هاوکاریی سوپای عێراقی هێرش دەکاتە سەر پەکەکە لە قەندیل.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12364

Your Comment

You are replying to: .
captcha