پارتی کۆماریخوازی گەل ڕەشنووسی یاسای هەڵبژاردنی ئەمنی ئاراستەی ئاکپارتی کرد

بەشی تورکیا- شاندی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەگەڵ نوێنەرانی ئاکپارتی دیداریان کرد و ڕەشنووسی یاسای "هەڵبژاردنی ئەمن"یان پێشکەشی پارتی داد و گەشە کرد کە بریتی بوو لە ١٨ مادە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی حیزبی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ئەوڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە ڕاپۆرتی ئامادەکراو سەبارەت بە ئەمنیەتی هەڵبژاردنی پێشکەشی ئەو پارتە کرد.

شاندی هەردوو پارتەکە پاش دیدار لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەشدارییان کرد و ئوزگوور ئوزەل سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەل دەری‌بڕی: پارتی بزاڤی نەتەوەپەرس دەتوانێت پاش ساڵی ٢٠١٩ لە ڕەوتی سیاسیی تورکیادا هەبێت یان خۆ نەبێت بەڵام ئێمە نەمانویست پشت گوێی بخەین. یاسایێکی ١١ کۆ ٧مان ئامادە کردووە کە بە گشتی دەکاتە ١٨ مادە و بۆ ڕۆژی دووشەممە ٨ پارتی سیاسیمان بانگهێشتی پارلەمان کردووە.

موستەفا عەلیتاش سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتیش لەمبارەوە ڕای‌گەیاند: تورکیا پاش کوودەتاکەی ١٥ جوولایی ٢٠١٦ و ڕۆحی یێنی کاپی بۆی دەرکەوت کە یەکێتی و یەکسانی فاکتەرێکی زۆر پێویستە. لە ساڵی ٢٠١٧ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان پشتی گۆرانی دەستووریان نەگرت بەڵام ئەمڕۆ لەبەردەم گۆڕانکارییێکی گرینگداین. ئەگەر ڕاستگۆن تا سەعات ١٤ی ڕۆژی دووشەممە کارەکانتان ئەنجام بدەن. هەردوو حزب تاوتوێی خۆیان ئەنجام دەدەن. ئەگەر هەردوو پارتی داد و گەشە و پارتی بزاڤی نەتەوەپەرست یکدەنگ بن ئەوا ڕێککەوتن مومکین دەبێت بەڵام ئەگەر یەکێکیان هاودەنگ نەبێت ئەوا دەرەنجامەکە ناگاتە ڕێککەوتن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهوریەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12361

Your Comment

You are replying to: .
captcha