هێرش بۆسەر عەفرین بەردەوام بێت ئەگەر هەیە تورکیا سزا بدرێت

بەشی جیهان- هەندێک لە پسپۆڕان لەو بروایەدان ئەگەر تورکیا بە پێچەوانەی بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بجووڵێتەوە و لە هێرش بۆسەر عەفرین بەردەوام بێت ئەگەر هەیە رووبەڕووی سزا ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین سەرەڕای بڕیارنامەی ئاگربڕی یەک مانگەی ئەنجومەنی ئاسایش بەردەوامە و تورکیا جەخت دەکاتەوە ئەو بڕیارنامەیە شەڕی عەفرین ناگرێتەوە.
حەسەن کانی مامۆستای زانکۆ لە تورکیا بە هەواڵدەریی شین هۆوای چینی وت: ئەگەر تورکیا پێبەندی بڕیارنامەکە نەبێت ئەگەر هەیە بەم هۆیەوە سزا بدرێت. بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێتە ئەرکی هەموو ئەندامان و بۆیەش لە ڕۆژانی داهاتوودا فشاری نێودەوڵەتی لەسەر تورکیا زۆر دەبێتەوە.
جاهید ئەرمەغان دیلەک ئەفسەری پێشووی سوپای تورکیا هەر لەمبارەوە بە شین هۆوای وت: ئەگەر هەیە بڕیارنامەی ژمارەی ٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی هێرشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین ڕاوەستێت.
هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دوو ڕۆژ پێش ئێستا پێشنیاری بە تورکیا کردبوو تاوەکوو جارێکی دیکە بە وردی دەقی بڕیارنامەکە بخوێنێتەوە بەشکەم تێبگات کە عەفرینیش دەگرێتەوە.
دیلەک ئێستا بەڕێوەبەری پەیمانگەی سەدەی ٢١ە و وای بۆ دەچێت پێش لەوەی هێزەکانی تورکیا بگەنە شاری عەفرین ئۆپەراسیۆنەکە بەهۆی گوشاری نێودەوڵەتییەوە ڕادەوەستێت.
هەردوو توێژەر لەسەر ئەوە هاودەنگن کە بڕیارنامەکە عەفرینیش دەگرێتەوە چوونکە یەپەگە لە لیستی تیرۆردا نییە و بۆیەش فشار لەسەر تورکیا زیاتر دەبێت.
هەر سەبارەت بەم بابەتە سنان ئولجەن سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی و ئابووری لە ئەستەمووڵ بڕوای وایە ئەگەر ئیدیعاکان لەبارەی کوژرانی خەڵکی سڤیل لە عەفرین بەردەوام بن فشاری نێونەتەوەیی لەسەر تورکیا ڕوو لە زیاد بوون دەکات و ئەگەر ببێتە بابەتێک لە ئەنجومەنی ئاسایش و ئاراستە بکرێت ئەوکات هەڵوێستی تورکیاش گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

News Code 12102

Your Comment

You are replying to: .
captcha