نوێنەرانی هەدەپە دانیشتنی پەرلەمان بایکۆت دەکەن

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا بۆ پیشاندانی ناڕەزایی خۆی هەمبەر دەرکردنی دوو نوێنەری ئەو پارتە لە پەرلەمان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دانیشتنەکانی پەرلەمان بایکۆت دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا کاردانەوەی هەمبەر دەرکردنی دوو نوێنەری پارتەکەی پیشان دا و وتی: دوێنێ نوێنەرایەتی لە دوو پارلەمانتاری ئێمە سەندرایەوە، ئوەش جاری یەکەم نییە کە ئەوە ڕوو دەدات تا ئێستا زیندانی کرانی نوێنەرانمان و تەحەمول نەکردنی ئیرادەی میللەتمان دیوە بەڵام پووچەڵ کردنەوەی نوێنەرایەتیی ئەو دوو نوێنرە نە تەنها لە تورکیا بەڵکوو لە جیهانیشدا بێ وێنەیە.

ناوبراو درێژەی دا ئەحمەد یڵدرم بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئەردۆغان نوێنەرایەتییەکەی پووچەڵ کراوەتەوە، ئیبراهیم ئایهان بە بۆنەی نووسراوەیێکیەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردووەتەوە نوێنەرایەتییەکەی لێ سەندراوەتەوە.

بەم چەشنە بڕیارانەوە پارتی دیموکراتیکی گەلان شکست ناهێنێت، شکست خواردوو پەرلەمانی تورکیایە، ئێمە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینمان هەمبەر ئەو هەوڵەی پەرلەمانی تورکیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دانیشتنەکانی بایکۆت دەکەین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12028

Your Comment

You are replying to: .
captcha