به‌سیمه‌ کۆنجا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی باتمان ده‌ستگیر کرا

به‌شی تورکیا- شه‌وی ڕابردوو به‌سیمه‌ کۆنجا، وته‌بێژی په‌رله‌مانی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی باتمان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌سیمه‌ کۆنجا، وته‌بێژی په‌رله‌مانی ژنانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی تورکیا که‌ به‌ ده‌ستووری په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی باتمان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کرا.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان ناوبراو بۆ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی پارێزگای باتمان گواستراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا له‌ زینداندایه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ به‌سیمه‌ کۆنجا ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی "بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" کورسیی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ ده‌ست داوه‌ و له‌ په‌رله‌مان کراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. دادستێنی دۆسیه‌که‌ 2.5 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ی تورکیا بڕیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11975

Your Comment

You are replying to: .
captcha