کاردانه‌وه‌ی ئێران به‌ ئیدعاکانی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان

به‌شی ئێران- نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک کاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌ ئیدعاکانی نیکی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه‌: "هه‌ڵسوکه‌وتی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان بۆ سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر ئه‌و جینایه‌تانه‌‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان به‌ سه‌رکرده‌ییی عه‌ره‌بستان له‌ یه‌مه‌ن له‌ حاڵی ئه‌نجامدایه‌‌. ئیدعا دووپات کراوه‌کان و شانۆوه‌ خه‌مناکه‌کان بۆ ئێران هه‌راسی و یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ ده‌ستدرێژکاران بۆ سه‌ر یه‌مه‌نه‌."

ئێران چه‌ندین جار ئیدعاکانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ناردنی چه‌ک بۆ یه‌مه‌نی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و هه‌مدیسان جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ سێ ساڵ بوردۆمانی بێ وچانی یه‌مه‌ن، کاره‌ساتی مرۆڤی دروست کردوووه‌. منداڵان و ژنان و خه‌ڵکی یه‌مه‌ن به‌ره‌ڕووی مه‌ترسیی گه‌وره‌ی نه‌خۆشی، وشکه‌ساڵی و شه‌ڕ بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌و شه‌ڕه‌ ماڵ وێرانکه‌ره‌ به‌ چه‌کی ئه‌مریکی و به‌ریتانی و له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وه‌ بۆته‌ هۆی ناسه‌قامگیری و نائه‌منیی ناوچه‌یی.

کێشه‌ی یه‌مه‌ن له‌ ڕێگای سه‌ربازی و بوردۆمان کردنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵکوو به‌ باوه‌ڕی ئێران ته‌نها له‌ ڕێگای سیاسی و بوردمان نه‌کردن و ناردنی یارمه‌تییه‌ مرۆڤییه‌کان و ده‌رمان کردنی نه‌خۆشان و گه‌یاندنی ئاو و خۆراکه‌وه‌ ده‌توانین پرۆسه‌یێکی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ ده‌ست‌پێبکه‌ین.

ئه‌مریکا ده‌یه‌ویست به‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ ده‌رفه‌تی درێژکردنی ماوه‌ی ڕاسپارده‌ییی گرووپی کارناسیی کۆمیته‌ی یه‌مه‌ن، هه‌ندێ تۆمه‌ت له‌و بڕیارنامه‌یه‌ بخاته‌ پاڵ‌ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپۆش دابنێت له‌ سه‌ر به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن.

ڕووسیا به‌ ڤێتۆی بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ته‌نها بڕیارنامه‌ی درێژکردنی ماوه‌ی ڕاسپارده‌ییی گرووپی کارشناسی خسته‌ ڕوو.

شایانی باسه‌؛ نیکی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان پاش شکستی ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی دژه‌ ئێرانیی به‌ریتانیا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پاش ڤێتۆی ڕووسیا به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ ئه‌گه‌ر ڕووسیا به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌‌ مافی ڤێتۆی خۆی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران درێژه‌ بدات، ئه‌مریکا و شه‌ریکه‌کانی دژی تاران هه‌وڵگه‌لێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن که‌ موسکۆ توانای ڕێگری کردنی ئه‌وه‌ی نه‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11964

Your Comment

You are replying to: .
captcha