به‌غدا: درێژ کردنه‌وه‌ی واده‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داپه‌ڕێکی ئاسایییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق درێژ کردنه‌وه‌ی سێ مانگه‌ی داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ کارێکی ڕووتین و ئاسایی وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات به‌غدا- هه‌ولێر هه‌نگاوگه‌لێکی گه‌وره‌یان بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی پرسی داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵگرتوووه‌ و درێژ کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ماوه‌ی داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کان بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیکه‌ به‌ کارێکی ئاسایی وه‌سف ده‌کات.

ناوبراو نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ درێژ کردنه‌وه‌ی داخستنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ که‌م بایه‌خ وه‌سف ده‌کات و ده‌شڵێت: چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ستراوه‌ به‌ پێبه‌ندیی هه‌ولێر به‌ چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یانه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ ده‌دات به‌ پێشکه‌وتن له‌ گفتوگۆی به‌غدا- هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی چاودێریی به‌غدا له‌سه‌ر ده‌روازه‌کان، گومرگ و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌روه‌ها چاودێری له‌سه‌ر پاساپۆرت و حه‌وانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11960

Your Comment

You are replying to: .
captcha