بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح مولسم بەهۆی دۆسیەیێکەوە، کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە تورکیا لە دژی کراوەتەوە لە چیک دەستبەسەر کراوە و پۆلیسی ئەو وڵاتە دەڵێت هۆکاری دەستگیر کردنەکەی داواکاریی پۆلیسی ئینتێرپۆل بووە.
بەڵام ڕادیۆ پراگ ڕایدەگەیێنێت پرسی دەستگیر کردنی ساڵح موسلم لە وڵاتی چیک گێچەڵێکی سیاسی نوێ بۆ ئەو وڵاتە دروست دەکات، چوونکە لە لایێکەوە تورکیا ساڵح موسلم وەکوو تیرۆریست ناو لێ دەبات و دەڵێت سەربە پەکەکە-یە و داوای ڕادەست کردنەوەی بۆ تورکیا کردووە و لە لایێکی دیکەوە چالاکانی کورد و پارتە کوردییەکان خوازیاری ئازاد کردنی بوونە و لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان داوایان کردووە بۆ ئازاد کردنی هەوڵ بدەن.
ڕادیۆ پراگ ئاماژەش دەدات بە زیندانی بوونی دوو هاووڵاتیی چیک لە تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتییان لە پەکەکە و ئەگەری ئاڵوگۆڕ کردنیان لەگەڵ ساڵح موسلم. بەو پێیەش مومکینە وڵاتی چیک ساڵح موسلم ڕادەستی تورکیا بکات و ئەو دوو زیندانییە بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment