پارێزگاری سلێمانی: ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته‌ هه‌رێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان، کە پشکی هەرێم لە ڤاکسینەکەدا بڕی 110 هەزار ژەمە.

کوردپرێس:

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان، کە پشکی هەرێم لە ڤاکسینەکەدا بڕی 110 هەزار ژەمە.

هاوكات هێرش سەلیم جێگری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ڤاکسینەکە سەرەتا بۆ کارمەند و دەزگاکانی تەندروستی بەکاردەهێنرێت و دواتریش بۆ کەسانی نەخۆشی درێژخایەن و ئەو نەخۆشانەی بەپەلەن بە کاردەهێنرێت.

پێشتر، ره‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریکاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم رایگەیاند، بڕیاره‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ڤاکسین بێته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌و كه‌سانه‌ ده‌درێت كه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن.

لە لایێکی دیکەشەوە، خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە، "پشکی هەرێم لە کاروانی یەکەمی ڤاکسینە چینیەکەدا، 300 هەزار ژەمە و سەرەتا دەدرێت بەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەی بەرگریان لاوازە و کارمەندانی ئەمنی و دواتر هەموو هاوڵاتیان".

هاوكات، دوو رۆژ لەمەو بەر وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەر بگاتە بەغدا، بەڵام کۆمپانیاکە لە پەیامێکدا داوای لێکردون یاسایەک دەربکەن بۆ پاراستنی کۆمپانیاکە لە بەرپرسیارێتی و قەرەبووکردنەوە.

News Code 1188

Your Comment

You are replying to: .
captcha