بە هۆی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دوو کەسی سڤیل کوژران

بەشی سووریا- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوەندی شاری جندرێس بۆردوومان دەکەن و لە چەندین شوێنی دیکەشەوە بەهۆی هێرشەکانەوە هاوڵاتییانی مەدەنی کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی ڕەسمیی سووریا (SANA)باس لە کوژران و بریندار بوونی 6 هاووڵاتیی مەدەنی لەوان منداڵێک دەکات، ئەوەش بە هۆی هێرشی ئەرتەشی تورکیا و میلیشیاکانی ئەرتەشی ئازادەوە بۆ سەعەفرین.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکاندا بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی ماباتا، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ کوژرا، هەروەها برا بچوکەکەی و چەند هاوڵاتیی دیکە بە سەختی برینداربوون.

ئەو هەواڵدەرییە هەروەها ڕایگەیاند: بۆ هۆی تۆپبارانی ئەرتەشی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانی شیران و جیندرس لە عەفرین هاووڵاتییێکی دیکە کوژراوە زیانی مادی گەیشتووەتە ماڵ و دووکانی خەڵک.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11873

Your Comment

You are replying to: .
captcha