کوردپرێس- فازڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بهSNNی ڕاگه‌یاند: لایه‌نه‌کانی ھه‌رێم کۆمه‌ڵێک ھه‌نگاوی دروستیان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی حکوومه‌تی عێراق گرتۆته‌به‌ر و ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی کوردیش ده‌که‌م که به‌غدایان تووشی ئیحراجی کردوووه به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
ناوبراو زیادی کرد: داواکاریشین تێکڕای حزبه‌کان چاو له په‌رله‌مانتاران بکه‌ن تا چیتر به‌غدا ماف به خۆی نه‌دات مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان پێشێل بکات.
سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی پارتی له پڕۆسه‌ی سیاسی که سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئه‌و حزبه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان کورد به گشتی له پرۆسه‌ی سیاسی بکشێته‌وه، فازڵ به‌شاره‌تی وتی:"ئه‌گه‌ر ئێستا بێت و ساڵێکیتریش بێت، ھه‌ر ده‌بێت کورد بڕیاری کشانه‌وه بدات چوونکه به‌غدا له‌وپه‌ڕی لاوازی‌دا نه‌ھاته ژێر باری جێبه‌جێ کردنی مافه‌کانی ھه‌رێم. ئێستاش عه‌بادی تووشی غروور بوووه و پارتیش ڕاسته حزبی زۆرینه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ھه‌موو حزبه کوردستانییه‌کان پێکه‌وه بڕیار نه‌ده‌ن، کشانه‌وه‌ی تاکهلایهنێک سه‌نگ و قورساییی نابێت بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م حزبه‌کان ئه‌و بڕیاره بده‌ن".
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی پارتی، حکوومه‌تی عێراق شکستی ھێناوه و ده‌شڵێت: له ڕوانگه‌ی عه‌قڵییه‌تی خۆیانه‌وه غروورن، ئه‌گه‌رنا حکوومه‌تی عێراق له هه‌موو بواره‌کانه‌وه شکستی هێناوه و تووشی زۆر لێکترازان بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment