به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مین مورادی سه‌رۆكی بنكه‌ی هونه‌ریی پارێزگای سنه له ڕێوڕه‌سمی كۆتایی هاتنی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی خوێندكاران كه له شاری سنه به‌ڕێوه چوو ڕای‌گه‌یاند: ساڵی پار له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تاران، كوردستان سێ خه‌ڵاتی برده‌وه و ئه‌مساڵیش له سی و شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر له تاران دوو هونه‌رمه‌ندی پارێزگای سنه له ناو براوه‌كانی خه‌ڵاتدا بوون و ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت كه كوردستان به‌هره‌یێكی باشی له بواری به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا هه‌یه.
مورادی ئاماژه‌ی به به‌رهه‌مهێنان و پاڵپشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی 21 كورته فیلم له‌لایه‌ن بنكه‌ی هونه‌ریی پارێزگای سنه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كرد.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment