تورکیا له‌ عفرین چه‌کی کیماییی به ‌کار هێناوه‌

به‌شی جیهان- ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ سووریا و هه‌روه‌هاش هێزه‌کانی کوردی عفرین گوتوویانه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ تورکیا له‌ هێرشی خۆی بۆ سه‌ر گوندێکی عفرین چه‌کی کیمیاییی به‌ کار هێناوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ له‌ سووریا و هێزی کوردی سووریا گوتوویانه‌ کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ هه‌ن که‌ ده‌یسه‌لمێنێت تورکیا هێرشی کیمیاویی کردوووه‌.

برووسک حه‌سه‌که‌ وته‌بێژی هێزی کوردی سووریا له‌ عفرین به‌ ڕۆیته‌رزی وتوووه‌ پاش هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر گوندێکی باکووری ڕۆژئاوای عفرین خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تووشی هه‌ناسه‌سوار بوون و کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی‌تر بوون که‌ گومان ده‌کرێت هۆکاره‌که‌ی چه‌کی کیمیایی بێت.

ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریاش گوتوویه‌تی سه‌رچاوه‌ پزیشکییه‌کان گوتوویانه‌ 6 که‌س به‌ هۆی هێرشێکی تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه‌ تووشی هه‌ناسه‌سوار و کێشه‌ی چاو هاتوون و ئه‌وانه‌ش نیشانه‌ن بۆ به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌.

هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی سووریاش له‌ زاری سه‌رچاوه‌ پزیشکییه‌کانی عفرینه‌وه‌ وتوویه‌تی 6 برینداری هێرشی تورکیا تووشی کێشه‌ی هه‌ناسه‌ و کێشه‌ی چاو هاتوون.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیته‌رز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11645

Your Comment

You are replying to: .
captcha