بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا چاوش ئۆغڵو گوتی: "دوای ئەوەی یەپەگە لە منبج دەردەچێت دەتوانین لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوی متمانەپێکراو بنێین، بەڵام پێویستە سەرەتا یەپەگە لەوێ دەربچێت".
هەروەها لەراگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مریكادا ئاماژە بەوەش کراوە کە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بڕیار درا له‌سه‌ر دروست كردنی میكانیزمی هاوبه‌ش تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی دیموگرافیای سووریا. توركیا و ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا ده‌كه‌نه‌وه".
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام و ستراتیژین".
تیلەرسن رایگه‌یاند، کار لەسەر ئەو بەڵێنانە دەکەن کە بە تورکیایان داون و ئەمە دەکەنە بەشێک لە پێشینەی کارەکانیان.
Your Comment