کوردپرێس- له كۆبوونه‌وه‌یێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكی ئاماده بوون، دۆخی سه‌ربازی و ئـه‌منیی عیراق و هه‌رێمی کوردستان و قۆناغی دوای له‌ناوبردنی داعش خرایه به‌ر باس. هه‌روه‌ها دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دیداره‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس تاوتوێ كرا و هیوایان خواست هه‌ر دوو لا بگه‌نه چاره‌سه‌رێک بۆ ته‌واوى كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش و دابین كردنى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌شق و ڕاهێنانى بۆ پێشمه‌رگه كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانى خواست و ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه ژه‌نه‌راڵ ڤۆتێل سوپاسی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه كرد كه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رباز و مه‌شقكارانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزیان پشتگیرى و خۆشحاڵیی خۆی به دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و شه‌ڕی دژی تیرۆر له عێراق و سووریا به تایبه‌تی لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو که له‌مباره‌یه‌وه هه‌ر دوو لا دووپاتیان كرده‌وه كه شكستهێنان به تیرۆر ته‌نیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌دی نایێت به‌ڵكوو پێویسته به‌رنامه‌ڕێژی بۆ له‌ناوبردن و شكست­پێهێنانی هزر و پرۆگرامی تیرۆریستان بكرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment